پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانییەكە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانیاكە بڵاودەكاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “دوای ئەوەی كاتژمێر 3:30 خولەكی ئەمشەو هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداركرانەوە بە بوونی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 100 مەتری و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ماتۆڕسوارێك كە بە ڕەچەڵەك عەرەبی سوریابووە و كاری دیلیڤەری دەكات خوی كێشاوە بە هاوڵاتییەكی بە ڕەچەڵەك بەریتانی بە ناوی (ئاندرو تورلی) تەمەن 59 ساڵدا كێشاوە كە لە كۆمپانیایەك لە شاری هەولێر كار دەكات و ویستوویەتی بە پیادە لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادەنەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو رووداوە هاوڵاتییە بەریتانییەكە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكان هاوڵاتییە بەریتانییەكە هاوڕێیەكی لەگەڵ بووە بە ناوی (دەیڤید) كە دانیناوە بەوەدا كە بەر لە رووداوەكە خواردنەوەی كحولییان خواردووەتەوە و هاوڕێكەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە، بۆیە ئەم كارەساتە ڕوویداوە.

پۆلیسی هەولێر جەختدەكاتەوە، “لە ئێستادا شوفێری ماتۆرسكیلەكە بەپێی ماددە 23 ی هاتوچۆ لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركراوە”.

بابەتی پێشتر

هەولێر هەڵمەتێك بۆ رێكخستنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەكان دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

گوڵاڵە سديق: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت وەكو سەردەمی شا و سوڵتانەكانە و سەرۆكی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی مەولودەوە: پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە بكەینە بنەمای كاركردن

سەرۆكی یەكێتی هیوادەخوازێت پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پەیامبەری ئیسلام بكرێتە بنەمای كاركردن. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share