لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی: نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی زێڕ لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و پێشبینیدەكرێـت نرخەكەی زیاتر بەرز ببێتەوە.

دلێر تاهیر لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكاندا نرخەكەی گەیشتووەتە 1800 دۆلار لە كاتێكدا هەفتەی ڕابردوو نرخی یەك ئۆنسە 1755 دۆلار بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەمریكا بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی دووچاری بووە چەند ڕێوشوێنێكی ئابوری گرتەبەر و كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی زێر هەبوو، بەڵام ئەو هەنگاوانەی كاتی بووە و نەیتوانی بەربگرێت لە بەرزبوونەوە نرخی زێڕ و بەو هۆیەوە نرخەكەی جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی ئاشكراشیكرد، “پێشبینیدەكرێت نرخی زێر بەرزبوونەوەی زیاتر لەم نرخەی ئێستای بەخۆوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سبەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم: ئاماری هەژاری بەبێ ئاگاداری ئێمە بڵاوکراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو راپۆرتەی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە ئامارەکانی هەژاری بڵاوکراوەتەوە، ئاگاداری نەبووین.…
Total
0
Share