(ڤیدیۆ) مه‌غریب و کرواتیا سه‌رکه‌وتن و به‌لجیکا ماڵئاوایی له‌ مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی شه‌شه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی مه‌غریب و کرواتیا به‌ پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی (16) به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب ‌له‌ یاریگای (استاد الثمامه‌) سێیه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر که‌نه‌دا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی مه‌غریب کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی مه‌غریب له‌ خوله‌که‌کانی چوار و 23 له‌لایه‌ن حه‌کیم زه‌یاش و یوسف ئه‌لنسه‌یری-یه‌وه‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی که‌نه‌دا له‌ خوله‌کی 40 له‌لایه‌ن نایف ئه‌کره‌ده‌وه‌ تۆمارکرا.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد‌.

به‌پێی کۆتا ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب به‌ کۆکردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ و کرواتیا‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ به‌ پله‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م بۆ قۆناغی (16)ی مۆندیالی قه‌ته‌ر سه‌رکه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا و که‌نه‌دا ماڵئاواییان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌که‌ کرد.

بابەتی پێشتر

بڕیار لەبارەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییانی كەمدەرامەت دەدرێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانی لوبنان بۆ جاری هەشتەم لە هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات شکستی هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share