بەلجیکا یان کرواتیا.. مێژوو کامیان دەکاتە براوە؟

ئەمڕۆ کاتژمێر (6:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان، لە چێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال و بەتایبەت لە گرووپی شەشەم، هەڵبژاردەی کرواتیا و بەلجیکا یارییەکی مێژوویی و یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن.

بۆ بەدەستهێنانی لووتکەی گرووپی شەشەم، بەلجیکا و کرواتیا پێویستیان بە بردنەوەیە، بەتایبەت بەلجیکا کە دۆڕاندن لە پاڵەوانێتییەکە دەیکاتە دەرەوە.

لێرەدا گرنگترین داتا مێژووییەکانی هەردوو جەمسەرەکەمان بۆ ئامادەکردوون:

 

یەکەم: هەڵبژاردەی بەلجیکا لە دوایین دوو یاریی بەرامبەر کرواتیا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بردنەوەی تۆمارکردووە، لە هەموو ئەو یارییانەشدا ڕۆمیلو لوکاکو گۆڵی تۆمارکردووە.

 

دووەم: یەکەمجارە بە درێژایی مێژووی مۆندیال ڕووبەڕوودەبنەوە.

 

سێیەم: کرواتیا لە دوایین 10 یاریی مۆندیال، دووجار بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئەوروپا دۆڕاوە.

 

چوارەم: بەلجیکا لە ساڵی 1986وە تاوەکو ئێستا، دوو یاریی لەسەریەک لە مۆندیالدا نەدۆڕاوە.

 

پێنجەم: کۆرتوا یاریی ژمارە 100 لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا ئەنجامدەدات.

بابەتی پێشتر

داهاتی مانگێكی نەوتی عێراق ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

یەکەمجارە لەدوای 2003وە لە بودجەی عێراقدا پشک بۆ هەرێمەکان تەرخاندەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share