بەهۆی هەرەسهێنانی ئاوەڕۆی خوێندنگەیەكەوە، 16 خوێندكار برینداربوون و گەیەندران بە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە خوێندنگەیەكی بنەڕەتی لە پارێزگای دیوانییە، بەشی سەرەوەی ئاوەڕۆی خوێندنگەكە داڕووخا و بەپێی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای دیوانییە، 16 خوێندكار برینداربوون و گەیەندراون بە نەخۆشخانە كە برینی زۆربەیان سووكە.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دیوانییە دەڵێت، “ئاوەڕۆكە ماوەیەك بوو لە كارخرابوو، لە كاتی رووداوەكەدا وشك بووە و خوێندكاران بەشێكیان جەستەیان كوتراونەتەوە”.