ماڵێك به‌هۆی فرۆشتنی نەوتەوە داخرا

ماڵێك به‌هۆی فرۆشتنی نەوت و گازەوە لە سلێمانی داخرا و “خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەڵێت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تیی كرێكار له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، چه‌ند جارێك خاوەنی ئەو ماڵەیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و پابه‌ندنه‌بووه‌، “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ رووی سه‌لامه‌تییه‌وه‌ هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تیی تێدانییه‌، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییان و به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئه‌و ماڵه‌ی كه‌ كراوه‌ به‌ شوێنی فرۆشتنی نه‌وت و گاز داخرا”.

قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەكات لە کاتی هەبوونی گومان لە حاڵەتی لەو جۆرە، قائیمقامیه‌ت ئاگاداربكەنەوە و بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بابەتی پێشتر

دامەزراندن دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، بایكۆت ناشكێنن و دەرگای خوێندنگاكان ناكەنەوە. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share