لیژنەی دارایی ژمارە و نرخە پێشبینیكراوەكانی بودجەی 2023 ئاشكرادەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە پێشبینیكراوەكانی نرخی نەوت، كورتهێنان و قەبارەی بودجەی ساڵی 2023ی عێراق ئاشكرادەكات.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەكە رایگەیاند، بودجەی ساڵی 2023 لەنێوان (110 – 120) ترلیۆن دیناردا دەبێت بەپێی خەرجییە پێشبینیكراوەكان.،

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لە زاری كازمی-یەوە وتیشی، “لەكماتێكدا ئەگەر رێژەی داهاتی گشتیی لە بودجەدا بگاتە 140 ترلیۆن دینار، كورتهێنانی پێشبینیكراو دەگاتە 20 ترلیۆن دینار” ئەوەشی وت، ئەگەریش حكومەت داهات زیادبكات لەرێی باج، گومرگ و دەروازەی فرۆشتنی دراو كورتهێنان بۆ 10 ترلیۆن دینار كەمدەبێتەوە.

دەربارەی نرخی بەرمیلێك نەوت لە یاسای بودجەدا ئەو پەرلەمانتارە ئەوەی خستەڕوو، نرخی بەرمیلێك نەوت لە بودجەی 2021دا گەیشتە 45 دۆلار، بەڵام لە بودجەی 2023دا زیاتر دەبێت لە 60 دۆلار.

دوێنێ نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بودجەی ساڵی 2023 بەپێی خەمڵاندنەكان 150 بۆ 200 ترلیۆن دینارە و پشكی هەرێم ئەگەر بە 14%ش بخەمڵێندرێت دەگاتە نزیكەی 21 بۆ 28 ترلیۆن دینار.

وتیشی، “ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر كێشە هەڵپەسپێدراوەكان رێككەوتن بكەن و پابەندبن حكومەتی عێراق هەر قەرزێك وەربگرێت ئەوا هەرێمی كوردستانیش لەو قەرزە پشكی دەبێت”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی: لە حەوت مانگدا 300 هەزار مەتر دووجا قیرتاو كراوە

بابەتی دواتر

ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی 10 كەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ دووشەممە کەمێک دابەزیوە.…
Total
0
Share