لە هەولێر هەڵمەتێك بۆ خاوێنكردنەوەی چەند شوێنێك لە قوڕ و لیتە دەستیپێكرد

تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانەكانی هەولێر هەڵمەتێكیان بۆ خاوێنكردنەوەی چەند شوێنێك لە قوڕ و لیتە دەستپێكرد.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، هەڵمەتێك بۆ خاوێنكردنەوەی پاشماوە و پڕكردنەوەی شوێنە داڕماوەكان و ناوەوەی ئاوبەرەكان لە قوڕو لیتە دەستیپێكرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەڵمەتەكە رێگا سەرەكییەكانی (گراو- هەنارە- گۆمەسپان، دۆڵی سماقوڵی، سەیدان – شەقڵاوە- هیران، هەولێر- قوشتەپە- پردێ، حوجران- كاوانیان، تونێلی ماوەران، هەورازەنەفتە- گۆمەسپان دەستیپێكردووە كە تەواوی هەڵمەتەكە لەلایەن تیمەكانی بەرێوەبەرایەتیی چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێرەوە ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی نوێی كوەیت لە عێراق كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

ئەو ژنەی بە زمانە توندەکەی ناوبانگی دەرکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share