گرژی لە نێوان یاریزانانی بەلجیکا دروست بووە

یاریزانانی بەلجیکا ئارامییان لەدەستداوە و دوای دۆڕاندن بە مەغریب بە تووندی ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە.

بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئەوروپا، دوای دۆڕاندنی بەلجیکا بە مەغریب، گرژیی توند لە نێوان یاریزانانی بەلجیکا دروستبووە.

دی برۆین و ڤێرتۆنگن و ئێدین هازارد دەمەقاڵێیان بووە، بەڵام ڕۆمێلو لوکاکو کەوتووەتە نێوانیانەوە و دووریخستوونەتەوە.

بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەغریب، دی برۆین ڕایگەیاندبوو، کە یاریزانانی تیمی بەلجیکا پیربوون و لەو ئاستەدا نەماون کاندیدبن بۆ ناسناوی مۆندیال، پێشبینی دەکرێت ئەم لێدوانە هۆکاری گرژی و ئاڵۆزی نێوان یاریزانانەکان بێت.

میدیاکانی بەلجیکا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە کەشی نێو کامپی هەڵبژاردەی بەلجیکا باش نییە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە شکستدەهێنن و ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2022 دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مانچسته‌ر یونایتد گه‌یشته‌ (16)ی چامپیۆنزلیگ

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر یونایتد و بایرن میونشن بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share