وێنە.. دوو خۆپیشاندەر لە قەزای سەیدسادق بە فیشەک برینداربوون

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە قەزای سەیدسادق دەستیپێکرد، خۆپیشاندەران چونە سەر بارەگەی حزبەکان و بارەگای ناوچەی پارتی و مەڵبەندی دووی شارەزوری کۆمەڵ و بارەگای یەکگرتوویان سوتاندووە.

دیاری ڕەفیق، قائیمقامی سەیدسادق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە خۆپیشاندانەکەدا دوو خۆپیشاندەر بە فیشەک برینداربوون”.

وتیشی، “یەکێک لە خۆپیشاندانەکەدا گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ و گەنجێکی دیکەی 25 ساڵ بە فیشەک برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشانە”.

قائیقامی سەیدسادق بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشکرایکرد، “لەناو خۆپیشاندەران و لەبەرامبەریش تەقەکراوە و تا ئێستا دوو کەس برینداربوون کە خۆپیشاندەربوون”.

سامان نادر، بەڕێوبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “یەکێک لە بریندارەکانی خۆپیشاندانەکەی سەیدسادق ڕەوانەی سلێمانی کراوە و فیشەکێک بەر جەستەی کەوتووە”.



بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی عێراق: لە بەرژەوەندیی ئێران نییە دەست لە عێراق وەربدات

بابەتی دواتر

ئەمشەو تیروپشکی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی قەتەر ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 یەك لیتر بەنزینە حكومییەكەی كار نادرێت بە سلێمانی
بڕی غازی پێویستی تایبەت بە هاوڵاتییان ناگاتە سلێمانی و دەدرێتە بازرگانی

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی غاز ‏پەیوەندیدارە بە نەگەیاندنی بڕەغازی تایبەت بە هاوڵاتییان…
Total
0
Share