یەکێتی و گۆڕان: سورین لەسەر ئەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد بکرێت

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆتاییهات و هەردوولا ڕایانگەیاند کە دەبێت هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوێت لەپێناو باشتربوونی دۆخی خەڵک.

دوای کۆبوونەوەکە سۆران جەمال تاهیر، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، “کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ ئامادەکاری بوو بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سبەینێ، هەردوولامان هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە سبەینێ ڕێگاچارە بۆ کێشەی بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییەکان لەگەڵ بەغداد، تیمێکی دیکەش لە داهاتوودا بڕوات بۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی 2021”.

سۆران جەمال تاهیر وتیشی، “کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان سبەینێ لە بینای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ئامادەكاری دەکرێت بۆ کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنەکانی هەرێمی کوردستان”.

لەلایەکی دیکەوە عەدنان عوسمان ، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەی سبەینێی سێ قۆڵی بۆ گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر پرسی موچە و بودجەی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد”.

عەدنان عوسمان وتیشی، “ئێمە سورین لەسەر ئەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد بکرێت بۆ ناردنی موچە و بودجەی هەرێم و باشکردنی بژێوی خەڵک، چونکە هیچ دەرچەیەکی دیکە نییە جگە لە ڕێککەوتن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەبێت هەرێم لەگەڵ بەغداد ڕێبكەوێت، چونکە ئەم ناوچەیە دەکوڵێت و دۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێت، ئیتر نە خەڵک و نە لایەنە سیاسییەکان لەوە زیاتر بەرگەناگرن و ناوچەکە لەسەر ئاگرە”.

بابەتی پێشتر

دەستگیرکردنی دوو ژنی کورد بەهۆی دروستکردنی ڤیدیۆیەکی ڕیکلامییەوە

بابەتی دواتر

سبەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەسەر چی کۆدەبنەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن پێکهێنانی لیژنەکانی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێکهێنانی لیژنەکانی بۆ سەرپەرشتیکردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەرێم راگەیاند. لە…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: کەشوهەوا جێگیر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا جێگیر دەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی وبومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە بە…
Total
0
Share