دوا بڕیاری هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا هیچ هەڵمەتێك بۆ دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستپێنەكراوە، بەڵام بەپێی ڕێنماییەكان ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان نابێت بسووڕێنەوە و هەر كات بكەونە نێو مەفرەزەكانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەشێك لەو ئۆتۆمبێلانە تابلۆی ساختەیان پێوەكراوە لە كاتێكدا ئۆتۆمبێلەكە تابلۆی نییە و بێسەرەتایە و لە لایەن مەفرەزەكانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ یادی یەکێتی: بە ڕێز و شانازییەوە یادی شـ.ـەهیدان و خەباتگێڕانی ڕێگەی ئازادی دەکەینەوە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە دامەزراوەی سەرۆک جەلال…
Total
0
Share