لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە شاری كەلار سێ كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە نزیك فولكەی ناو بازاڕی كەلار ماتۆڕسكیلێك لە هاوڵاتییەكی دا بەهۆیەوە برینداربووە و ئەو كەسەی ماتۆڕسیكلەكەی لێخوڕیوە و سەرنشینێكی دیكەی ماتۆڕسكیلەكەش برینداربووە .

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لێخوری ماتۆڕسكیلەكە مۆڵەتی نەبووە و لەدایكبووی ساڵی 2003 یە و هەرسێ بریندارەكە بە مەبەستی چارەسەركردن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: تا ئێستا هیچ ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نەهاتووەتە هۆڵی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرگیز نەوەی نوێ بۆچوونی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکاندا نەبووە لە پرسە…
Total
0
Share