(ڤیدیۆ) کرواتیا کۆتایی به‌ که‌نه‌دا هێنا و لووتکه‌ی گرووپی شه‌شه‌می گرت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر که‌نه‌دا تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا ‌له‌ یاریگای (استاد الخلیفه‌ الدولی‌) دووه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی که‌نه‌دا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی کرواتیا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی کرواتیا له‌ خوله‌که‌کانی 36، 44، 70، 90 له‌لایه‌ن ئه‌ندرێ کراماریچ (دوو گۆڵ)، مارکۆ لیڤایا، لۆڤرۆ ماجه‌ره‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی که‌نه‌دا له‌ خوله‌کی دوو له‌لایه‌ن ئه‌لفۆنسۆ ده‌یڤیزه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ و به‌ جیاوازی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ مه‌غریب بۆ‌ پله‌ی یه‌که‌می گرووپی شه‌شه‌م سه‌رکه‌وت، له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا مه‌غریب به‌ چوار خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌‌ و به‌لجیکا ته‌نها‌ سێ خاڵی هه‌یه، که‌نه‌دا-ش به‌بێ هیچ خاڵێک ته‌واوی چانه‌سه‌کانی بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی (16) له‌ده‌ستدا.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئێران: بە هەموو شێوەیەك دژی توندوتیژین

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: بە هەموو شێوەیەك خۆتان لە كڕینی دەرمان بە شێوەی ئۆنلاین بە دووربگرن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لە کۆرۆنا پاکبووەتەوە

تەواوی یاریزانە تووشبووەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بڕیاریشە لە قۆناغی دووەمی وەرزدا بەوپەڕی تواناکانیانەوە ئامادەبن.…
Total
0
Share