(ڤیدیۆ) مباپێ فه‌ره‌نسای گه‌یانده‌ قۆناغی (16)ی مۆندیال

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ دانیمارک به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر دانیمارک تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ‌له‌ یاریگای (استاد 974‌) دووه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارک ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی که‌ڵه‌شێره‌کانی فه‌ره‌نسا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی فه‌ره‌نسا له‌ خوله‌که‌کانی 61، 86 له‌لایه‌ن کیلیان مباپێ-وه‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی دانیمارک له‌ خوله‌کی 68 له‌لایه‌ن ئه‌ندریاس کریستنسنه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می گرووپی چواره‌مدا جێگیربوو هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگه‌رکرد.

بابەتی پێشتر

منداڵێك كەوتە مەنهۆڵێكەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سودانی: دەبێت رێز لە رێككەوتنە سیاسییەكانی نێوان كورد و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان بگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share