بە ڤیدیۆ.. لافاوێكی گەورە لە دهۆك دروستبووە

لافاوێكی گەورە لە دهۆك دروستبووە و ئاوێكی زۆر لەسەر شەقامەكان كۆبووەتەوە و چەندین ماڵ و شوێنی گشتی ئاویان تێچووە.

ئەمشەو بەهۆی بەردەوامیی لێزمەبارانەوە، ئاو بەشێك لە شەقامەكانی ناوشاری دهۆكی داپۆشیوە، وەك لە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت، ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر شەقامەكان دروستبووە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێل كەوتوونەتە قەرەباڵغییەوە.

بەهۆی لافاوەكەوە ماڵی بەشێك لە هاوڵاتییان ئاویان تێچووە و زیانی ماددیی لێكەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاری و ئامارێك لەبارەی زیانەكانەوە ئاشكرانەكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share