بەڕێوەبەری ئەوقافی قەزای سێمێل ڕایگەیاند، لەسەر داوای ئەوقافی گشتیی پارێزگای دهۆك، بڕیاری لادانی مەلا عەدنان كۆچەر، وتارخوێن و پێشنوێژی مزگەوتی كۆمەڵگەی مسێریكێی سەر بە قەزای سێمێل دەركراوە.
بەپێی زانیارییەكان هۆكارەكەشی بو هەڵسوكەوتی مامۆستاكە گەڕاندووەتەوە كە لەگەڵ بنەماكانی مامۆستای ئایینی ناگونجێت و پێشتر و چەندینجار لەسەر ئەو هەڵسوكەوتانە ئاگاداركراوەتەوە، بەڵام نەیتوانیووە كۆنترۆڵی خۆی بكات.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی دهۆك ڕاشیگەیاند، هەر لەم مانگەدا لەسەر خراپ بەكارهێنانی سۆشیاڵمیدیا و لەسەر سكاڵای داواكاریی گشتی سێمێل، دووجار مەلا عەدنان كۆچەر دەستگیركراوە.