لە كفری سەرجەم تیمەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

قائیمقامی قەزای كفری ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمەكان لە سنووری قەزاكە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و جەختیشدەكاتەوە شەپۆلی بارانبارین لە شەوی ڕابردووەوە بەردەوامە بە جۆرێك كە لە ناوچەی داوێ لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا بارانی لەو شێوەیە نەباریوە.

شەماڵ نامیق قائیمقامی قەزای كفری لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا سەرجەم تیمەكانی شارەوانی و بەرگریی شارستانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ بەرگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.
ئاشكرایكرد، “لە ئێستادا شەپۆلی بارانبارین بەردەوامە و ئاستی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار زیادیكردووە”.

قائیمقامی قەزای كفری جەختیكردەوە، “بارانی بەخوڕ لە ناوچەی داوێ بە شێوەیەك بووە كە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا بارانی لەو شێوەیە لە سنوورەكە نەباریوە”.

بابەتی پێشتر

بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی دهۆك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی زیادكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتییانەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای ژمارەیەك باخ بڕدرا

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی بەرگرتن لە بەفیڕۆدانی وزەی كارەبا لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتییان كارەبای ژمارەیەك…
Total
0
Share