شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو و تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەكان.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم تیمەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان لە سەرجەم شەقام و گەڕەكاندا.

لە راگەیەندراوكەدا هاتووە، تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانيی بنەسڵاوە، كەسنەزان و دارەتوو تەواوی شارەوانییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەكان.

بابەتی پێشتر

پێدانی 50 ملیۆن دینار بە قەرز راگەیەندرا

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە رووباری خازر خنكا

گەنجێكی خەڵكی سنووری قەزای شێخان لە رووباری خازردا خنكا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ رایگەیاند، هاوڵاتییەك بەناوی (محەمەد خزر…
Total
0
Share