سلێمانی.. تاوانبارێكی هەڵاتوو دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی نوسینگەی رۆژهەڵات تاوانبارێكی هەڵاتوویان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی بەسەردا سەپێنراوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ” بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕۆژهەڵات  زانیارییان لەسەر تۆمەتبارێك دەستكەوت كە لە مانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن دادگای سلێمانییەوە سزای بەندكردنی بۆ ماوەی شەش ساڵی بەسەردا سەپێنراوە و تاوانبار هەڵاتووە و ئامادەنەبووە بچێتە بەردەم یاسا، هێزەكانی پۆلیس زانیاری تەواویان لەسەر شوێنی تاوانبار كۆكردەوە و توانییان دەستگیری بكەن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” لەئێستادا تاوانبار(ه ، ع ، م  لەدایكبووی 1987 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 431/1 بەندە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە چەكی بانكی بۆ دزینی هیچ بڕە پارەیەك لە بانكی حكومیدا بەكارنەهێندراوە. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
زیاتر ببینە

به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن پێنج تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە چه‌ند چالاكییه‌كدا مەفرەزەکانی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پێنج تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.…
Total
0
Share