گەرمیان.. سێ كەس بەتۆمەتی دزی دەستگیركران

دوای رووداوێكی دزی لە یەكێك لە دووكانەكانی گەرمیان، ئاسایشی ناوچەكە سێ تۆمەتباری دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە 16ی ئەم مانگە هاوڵاتییەك سكاڵای گەیاندە بنكەی پۆلیسی رزگاری بەوەی بە بەهای پێنج ملیۆن دینار كێبڵی كارەبایی لە دووكانەكەیدا دزراوە، لەلایەن هێزەكانی بنكەی ئاسایشی رزگاری لێكۆڵینەوە دەستیپێكرد.

دوای لێكۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاری لەڕێی كامێراكانی چاودێرییەوە، دوو كەس بەناوەكانی (م.ع.ح.) و (ئ.س.م.) دانیشتووی ناحیەی رزگاری دەستگیركران و، لە كاتی لێكۆلینەوەی سەرەتایدا دانیان بە تاوانەكانیانداناوە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پاشان ئەو كەسەی لێیان كڕیوە بەناوی (م.ع.ق.) دەستگیركرا، لەئێستاشدا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی رزگاری بەپێی ماددەی (444)ی یاسای سزادان راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان گەزنەیی: بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی مەرجدار دەستوەردانی حزب و واستە زیاتر دەکات

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەشێوەی مەرجدار رایگەیاند، ئەو بڕیارە جگە لەوەی غەدرێکی…
Total
0
Share