کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکرد

بە دەستپێشخەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەسەر بانگهێشتی خۆی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی حزبەکان لە هاوینەهەواری دووکان دەستیپێکرد.

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت، بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، هەروەها تەوەرێکی دیکە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و دۆخی ئێستای هەرێمە.

کۆبوونەوەکە سەرجەم حزبەکانی هەرێمی کوردستانی کۆکردووەتەوە لەسەر ئاستی کەسی یەکەم، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی وەستانی راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، راییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە نەوەستاوە و کاریپێدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “ماوەی چەند رۆژێکە…
Total
0
Share