لە ئاكامی پێكدادانی نێوان پیكابێك و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، كەسێك گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو كە باوك و كوڕن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان (گوێڕ -خەبات) پیکابێکی تاک لە رێڕەوی خۆی لایدا و چووە رێڕەوی بەرامبەر و رووبەڕوو خۆی کێشا بە بارهەڵگرێك كە لەبەرامبەری دەهات.
وتیشی، “بەداخەوە لە ئەنجامی رووداوەکە سەرنشینی پیکابەکە گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەشی بە سەختی برینداربوو کە باوک و کوڕن”.