دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی 149 هەزار دیناری تێپەڕاند، ئاستێكی پێوانەییە و بەرزترینی دوو ساڵی رابردووە، هۆكارێكیشی پەیوەندیی بە ئەمریكاوە هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی تری عێراق بەرزبووەوە، یەك دۆلار بە زیاتر 1490 دینارە.

لە دوای بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە لایەن بانكی ناوەندیی عێراق لە دوو ساڵی رابردوودا، یەكەم جارە بەهای دۆلار بگات بەو ئاستە بەرزە.

هۆكاری بەرزبوونەوەكەی ئەمڕۆی بەهای دۆلار، بێبەشبوونی بەشێك لە بانكەكانە لە زیادكردنی ئاشكرای كڕینی دۆلار كە رۆژانە بانكی ناوەندی رایدەگەیەنێت، بێبەشبوونیشیان پەیوەندیی بە رێكارەكانی بانكەكەوە هەیە.

بانكی فیدراڵیی ئەمریكا ئاڵوگۆڕی دۆلاری لەگەڵ 14 بانكی عێراقیدا هەڵپەساردووە بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی پارە، ئەوەش هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە وەك شارەزایانی دارایی باسی دەكەن.

بابەتی پێشتر

دەرچووانی كەسوكار ئەنفالكراو خۆپیشاندان دەكەن

بابەتی دواتر

بە پێشنیازی قوباد تاڵەبانی خوێندکارە دەستگیرکراوەکانی سلێمانی ئازاد دەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 11ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە نرخی پێشووی، دۆلار…
Total
0
Share