لێزمەباران و بەفر دەبارێت

شەپۆلێکى بارانبارین روو لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی كوردستان دەكات و لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و دەڵێت، “ئێوارەى رۆژى پێنجشەممە ئاسمانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، پاشان هاتنى کاریگەریى درێژبوونەوەى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و دەریاى ناوەڕاست و باراندەبارێت”.

بەپێی راگەیەندراوی كەشناسی، سەرەتا نمەبارانى کەم دەبارێت، لە بەرەبەیانى رۆژى هەینى کاریگەریى ئەم شەپۆلە زیاددەکات و تەواوى ناوچەکە دەکەوێتەژێر شەپۆلى بارانبارین، بارانى مامناوەند و بارانى بەلێزمە دەبارێت لەگەڵ دروستبوونى هەورە تریشقە و بەفربارین لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان.

وەك بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، رۆژى شەممە شەپۆلى بارانبارین بەردەوامى دەبێت و لێزمەباران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەكەن و بە نزیکەى (5-7) پلەى سیلیزى دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تەوتین و هەژماری من جیاوازە و لە تەوتیندا راستەوخۆ مووچە بۆ فەرمانبەران دەنێردرێت…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ: دوو نەمام بچێنە و مامەڵەکەت راییدەکرێت

لە شارەوانیی قەڵادزێ، مامەڵەی هاوبەشیی ئاو، کارەبا و ئاوەڕۆ مەرجداردەکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، لەپێناو زیادکردنی…
Total
0
Share