بەرهەم ساڵح لە بەغداد لەگەڵ شاندێكی ژووی بازرگانیی هەڵەبجە كۆبووەوە و ڕایگەیاند، بۆ دابینکردنی ماف و داواکارییەکانی شارەکە له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان لە ھەوڵدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێکی “شایسته”ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بکرێت.
سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی كانونی یەكەم بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە شاندی ژووری بازرگانیی پارێزگای ھەڵەبجە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “لەو سه‌ردانه‌دا سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ھەڵەبجە چه‌ند داواکارییەکی شاره‌که‌ی خستووەتە بەردەم سەرۆككۆمار و له به‌رامبه‌ردا بەرھەم ساڵح ڕایگەیاندووە، پشتیوانیی خەڵکی ھەڵەبجەی ئازیز دەکات و بەدواداچوون بۆ داخوازییه‌کانیان ده‌کات، ڕوونیشیکرده‌وه بۆ دابینکردنی ماف و داواکارییەکانی شارەکە له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان لەھەوڵدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێکی شایسته‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه بکرێت و ئاوڕ له داواکاری و خواسته‌کانیان بدرێته‌وه”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە سەرۆككۆماری عێراق وتویەتی، “بۆ چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی قه‌یرانی بژێویی هاوڵاتییان و موچه‌خۆران، پێویستە سه‌رجه‌م داهاته‌کان بچنه‌وه خەزێنەی دەوڵەت بە ئامانجی خزمەتی خەڵک و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌کان”.
بەرھەم ساڵح جەختی لەوەشکردووەتەوە، “کاری ھەرە بەپەلە و لەپێشینە بۆ چارەسەری کێشەی موچە و بژێوی خەڵک کۆتاییهێنانە بەو نەهامەتییانەی ئێستای هاوڵاتییان لە ڕێگای گێڕانەوەی داهات بۆ خزمه‌تی خەڵک و ڕێگری‌کردن لە زیادەڕۆیی بۆ سەر سامانی گشتی و ئه‌نجامدانی چاکسازیی ڕاسته‌قینه له داهات و خه‌رجی، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی توانای دەوڵەت لە فەراھەمکردنی ماف و شایستە داراییەکانی تەواوی ھاونیشتیمانییان بەبێ جیاوازی و لە ڕێگای پابەندبوون بە دەستوورەوە”.