حاجی مەزهەر: زۆر سوپاسی هەموو لایەك دەكەین لەم كارەساتەدا لەگەڵمان بوون

حاجی مەزهەر سیرێ خاوەنی ئەو ماڵەی لە سلێمانی بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵەكەی تەقییەوە و 15 كەس گیانیان لەدەستدا لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا سوپاسی لایەنی حكومی و حزبی و هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكات كە لەم رووداوەدا هاوخەمیی خۆیان دەربڕی و دەشڵێت، “ئەوەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار لەگەڵ ئێمە كردوویانە كەس لەگەڵ كەس نایكات”.

لە پەیامە ڤیدیۆیەكەیدا دەڵێت، “ئەو كارەساتە تەنها بەسەر من نەهاتووە، بەڵكو بەسەر بنەماڵەی بابەشێخ و ئاغایانی سیوەیلیشدا هاتووە”.

حاجی مەزهەر لە پەیامەكەیدا، سوپاسی تەواوی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی، هەولێر و دهۆك دەكات كە لەم كارەساتەدا هاوخەمیی خۆیان بۆ بنەماڵەكەمان دووپاتكردەوە و وتیشی، “خۆمان بە قەرزداری هەموو هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەزانین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتی.. دەستكراوەیی زیاتری تیمی حكومی و خزمەتكردنی زیاتری سلێمانی

ئەو گۆڕانكارییانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریلێداوە ئەنجامیان بدات بۆ ڕێكخستنەوەی كاروبارە حزبی و ئیدارییەكان لە سنووری سلێمانی، چاوەڕوانیی…
Total
0
Share