عێراق 185 ملیۆن دۆلاری “دزراو”ی گەڕاندەوە

حكومەتی عێراق، 185 ملیۆن دۆلاری لەو پارانەی كە براونەتە دەرەوەی وڵات گەڕاندەوە.

سندوقی گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق دەڵێت، “لە چوار وڵاتەوە و لە ماوەیەكی كەمی رابردوودا، 185 ملیۆن دۆلار لەو پارانەی عێراق كە بە نایاسایی براونەتە دەرەوەی وڵات گەڕێندراونەتەوە”.

سندوقەكە پلانێكی نوێی بۆ گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق داڕشتووە وەك خۆی لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە ئاشكرایكرد و رایگەیاند، ئامانجی گەڕاندنەوەی هەموو ئەو پارانەیە كە كەسانی عێراقی و بیانی بە ناڕەوا و بە رێگەی نایاسایی بردوویانن.

پارەكان بەشێكیان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی رژێمی پێشوو، سندوقی گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لە سەردەمی پرۆگرامی نەوت بەرامبەر بە خۆراك و ئابڵووقەی ئابورییەوە تا دەگاتە بەقاچاخبردن و خراپ سوودوەرگرتن لە سەپاندنی سزاكان بەسەر عێراقدا ئەو پارانە بە ناڕەوا براون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی شەڕەتەقە لە یانەیەكدا 23 كەس كوژران و برینداربوون

بابەتی دواتر

حاجی مەزهەر: زۆر سوپاسی هەموو لایەك دەكەین لەم كارەساتەدا لەگەڵمان بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share