دوكانێك لە سلێمانی ئاگریگرت

بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە دووكانێكی ناوبازاڕی سلێمانی كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.

دووكانەكە دەكەوێتە گەڕەكی سابونكەران و تایبەتە بە دروستكردنی شیرینی.

ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكراوە و تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە.

شەوی رابردووش بوتڵێكی غاز لە ماڵێكدا لە كەركوك تەقییەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی شارەكە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

رووداوەكە لە ماڵێكدا لە پشت مزگەوتی رزگاری لە شاری كەركوك روویدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ناوی ئەو شەقامانە بڵاودەکاتەوە کە بەربەستکراون

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی سەبارەت بە بەربەستکردنی چەند رێگەیەک بەهۆی بەفرەوە، بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران…
Total
0
Share