لە زیادکردنێکی ئاشکرادا جوتێک نەعلی ستیڤ جۆبز دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ بە 218 هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا.
ستیڤ جۆبز، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ، دوای ئەوەی جێگە پەنجەی خۆی لە بواری تەکنەلۆجیادا بەجێهێشت و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا کۆچیدواییکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا یەکێک لە نەعلەکانی کە لە نێوان ساڵانی 1970 – 1980 بەکاریهێناوە خرایە زیادکردنێکی ئاشکراوە.
نەعلەکەی ستیڤ جۆبز، چەرمە و ماوەی چەندین ساڵ لەپێی کردووە، دروستکراوی مارکەی Birkenstocks و نرخی راستەقینەی خۆی 125 دۆلارە.
هەرچەندە پێشبینی دەکرا نرخی نەعلەکە تا نزیکەی 60 هەزار دۆلار بڕوات، بەڵام لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە بە بڕی 218 هەزار و 750 دۆلار فرۆشرا.
View this post on Instagram