کەشناسیی هەرێم: زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای سلێمانی دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و زۆرترین بڕی باران لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین، کاتی دابارین لەسەر ناوچەکەمان لە دواینیوەڕۆ دەستپێدەکات بە گشتی سنووری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە لە کاتەکانی ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە کۆتایی بە کاریگەری ئەم شەپۆلە دێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر ئاسمان هەور دەبێت، سەرەتا لە کاتەکانی نیوەڕۆ لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەستپێدەکات پاشان لە ناوچە جیاجیاکاندا باران دەبارێت، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران لە کاتەکانی نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان لە دواینیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین زیاتر دەبێت لە سەر زۆربەی ناوچەکان، لە ئێوارەدا ئاستی باران مامناوەند دەبێت لە سەر بەشێک لەناوچەکانی باکووری ئەم دوو پارێزگایە هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێ”.

ئاشکراشی کرد، “لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاسمان هەور دەبێت،  بارانبارین لە دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات پاشان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەدا پێشبینی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیا جیاکان دەبێت، ئاستی دابارین لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان مامناوەند و لێزمە باران دەبێت، لە پارێزگای کەرکوک ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا لە کاتەکانی دواینیوەڕۆدا”.

هەر لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا هاتووە، ” سبەی پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت، بارانبارین لە کاتەکانی بەیانی زوودا رێژەکەی زیاتر دەبێت، لە تەواوی ناوچەکەمان باران بارین دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، بەفر بارین لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبێت لە کاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت” .

 

بابەتی پێشتر

بە بلیتێكی دوو دۆلاری زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلاری بۆ دەرچوو

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا روونکردنەوە لەسەر قەرزی کارەبای سەر هاوڵاتییان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكە بەردەوامە

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت،”جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكەوە بەردەوامە و تەواوی تیمەكانی پاككرنەوە…
Total
0
Share