دابەشكردنی نەوت راگیرا

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سبەینێ چوارشەممە نەوت دابەشناكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دانیشتووانی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز ئاگاداردەكەینەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانییەوە ئاگاداركراینەوە كە سبەینێ چوارشەممە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لە پێنجوێن ناتوانن نەوت بنێرن و بەو هۆیەوە سبەینێ نەوت دابەشناكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدا كە هاوڵاتییانی سنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری نیگەرانن و ئامادەنین یەك بەرمیل نەوت بە نرخی 103 هەزار دینار وەربگرن و داوادەكەن نرخەكەی كەمبكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share