سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەلایەن د. ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.

راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كردەوە لەسەر بنەمای دەستووری عێراقی فیدراڵ و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە چوارچێوەی دەستووردا، ھەروەھا زەمینەسازی بۆ لێكتێگەیشتنی هاوبەش و دەستپێشخەریی لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە زاڵبوونی زمانی دیالۆگ بەسەر ڕوانگە جیاوازەكانی دیكەدا، لە پێناو یەكڕیزیی نیشتمانی و پارێزگاریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان و سەروەری خاكی عێراق كراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی: هەواڵی ناردنی 200 ملیارەكە ناڕاستە

بابەتی دواتر

سەركۆ ئازاد: راكێشانی بۆریی غاز بۆ ماڵان بە دەردی هێڵی شەمەندەفەرەكە دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share