بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی راوکردنی 11 کۆتر لە سنووری قەزای شارەزوور راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی لە قەزای شارەزوور سێ هاوڵاتیی لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوورەوە دەستگیر کران کە 11 باڵندەی کێویان راوکردبوو”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری بادیدا”.
ئاشکراشی کرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێککاری یاسایی”.