پیرێزی سەرۆکی یانەى ڕیاڵ مەدرید داواى لە مۆرینیۆ کردووە دواى وازهێنانی ئەنچیلۆتی، بگەڕێتەوە مەدرید.
ڕۆژنامەى لا ڕیپەبلیکا ئاشکرایکردووە، پیرێز لەدواین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ مۆرینیۆ گفتوگۆی گەڕانەوەی لەگەڵ کردۆتەوە.
پیرێز داواى لە مۆرینیۆ کردووە لەکاتی وازهێنانی ئەنچیلۆتیدا، بگەڕێتەوە بۆ مەدرید.
ئەو ڕۆژنامەیە هەڵوێستی مۆرینیۆی نەزانیوە و نازانێت دەگەڕێتەوە یان نا.
مۆرینیۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەى ڕۆما هەیە و وەرزی داهاتوو گریبەستەکەى کۆتایی دێت.