لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار كەس بوونە قوربانی

دیمەنێكی رووداوی هاتوچۆ فۆتۆ: ئەرشیف

بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە بانی مەقان كەسێك گیانی لەدەستدا و سیانی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە بانی مەقان پیاوێکی تەمەن (70) ساڵ گیانیلەدەستدا و دوو پیاو و ژنێکی تەمەن (26 و 45 و 50) ساڵ برینداربوون.

دوای رووداوەكە تیمێكی فریاكەوتنی خێرایی تەندروستیی چەمچەماڵ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە و بەهاناوە چوون، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، بریندارەکان بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گواستراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکردەیەکی سوپای پاسداران: هیوادارین لەگەڵ ئیمامی مەهدیدا قاسم سولەیمانیش ‏بگەڕێتەوە

جێگری یاسایی سوپای پاسداران لەکاتی ڕوونکردنەوە لەسەر دۆسیەی دادگایی ‏تۆمەتبارانی کوشتنی قاسم سولەیمانیدا ڕایگەیاند، ئەوان بڕوایان وایە قاسم…
Total
0
Share