بڕیارێكی نوێی لەبارەی منداڵ و خێزانی دەرۆزەكەرەوە دەركرا

لیژنەیەكی تایبەت چاودێریی سەرجەم هۆتێلەكانی شاری سلێمانی دەكات و هەر خاوەن هۆتێلێك ڕێگا بە مانەوەی ئەو خێزان و منداڵانە بدات كە كاری نەشیاو یاخود دەرۆزە دەكەن سزای یاسایی دەدرێن.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە میانی سەردانكردنی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كە لە نوێنەری منداڵپارێز و بەڕێوەبەرایەتیی كار و پۆلیسی نەوجەوانان پێكهاتوون بۆ هۆتێل و شوێنەكانی مانەوە لە سلێمانی، ئاسۆ ئەحمەد- توێژەر لە ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی پاراستنی منداڵ ڕایانگەیاند، بەردەوام سەردانی هۆتێلەكان دەكەن بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی كە منداڵی ئیشكەر و دەرۆزەكەر لە هۆتێلەكاندا نەمێننەوە، كە زۆربەیان لە ناوچە و پارێزگاكانی دەرەوەی سلێمانییەوە هاتوون و سەربەخۆ یاخود لەلایەن خێزانەكانیانەوە كاری جۆراوجۆریان پێدەكرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرباری كاری ڕۆژانەی لیژنەكان بۆ لای ترافیك و شەقام و شوێنەكانی كاركردن و كاری شەوانەیان هۆتێلەكانیش بەسەردەكەنەوە، بە هەماهەنگی پۆلیسی نەوجەوانان و سەرپەرشتیاری كار لە بەڕێوەبەرایەتیی كار سەردانی كافتریا و بازاڕەكان دەكەن و ڕێگانادەن كار بە هیچ منداڵێك بكەن و هیچ منداڵێكیش سەردانی ئەو شوێنانە بكەن”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لەگەڵ كونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و شاندێكی سەربازیی وڵاتەكە كۆبووەوە

بابەتی دواتر

بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغداد كێشەی مووچەی لیوای 20 چارەسەر دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share