داهاتی دانەغاز 161 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە

داهاتی كۆمپانیای دانەغاز لە هەرێمی كوردستان بە رێژەی 24% زیادیكردووە و لە ماوەی نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 161 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە.

زانیارییەكە كۆمپانیا ئیماراتییەكە ئاشكرایكردووە و بەپێی راگەیەندراوێكی كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، بەرهەمی غازی سروشتیی هەرێمی كوردستان لە ئەمساڵدا بۆ 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە زیادیكردووە.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، “لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان، بەرهەمهێنانی غاز بە رێژەی 11% زیادیكردووە و رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمدەهێنرێت”.

بەپێی ئەو ژمارانەی دانەغاز بڵاویكردوونەتەوە، كۆی داهاتی كۆمپانیاكە لە هەرێمی كوردستان لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بەبێ لێدەركردنی سوود و باج و خەرجییەكان، 240 ملیۆن دۆلارە و پوختەی داهات 161 ملیۆن دۆلار بووە و بەرهەم و داهاتی كۆمپانیاكە گەشەیانكردووە.

بابەتی پێشتر

بکوژی ژنەکەی گەڕەکی تاڤگە دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سەرنجڕاكێشترین پیاوی جیهان بۆ ساڵی 2022 هەڵبژێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

8 نان كرا بە هەزار دینار

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەشێك لە نانەواخانەكاندا 8 نان كراوەتەوە بە هەزار دینار. سۆران عەبدولغەفور…
Total
0
Share