وادەی ئازادكردنی سزادراوانی شیلادزێ ئاشكراكرا

پارێزەری چالاكوانانی بادینان رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە لەمەودوا زیندانیانی بادینان وەک هەر زیندانییەكی دیكەی چاكسازی مافەكانیان پارێزراوبێت و وادەی ئازادكردنی سزادراوانی شیلادزێ-ش ئاشكرادەكات.

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە زیندانیانی بادینان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم لەگەڵ ئیدارەی چاکسازیی گەورانی هەولێر كۆبووەتەوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە مافەکانی زیندانیان بپارێزن.

دەشڵێت، ئەوانیش لەئێستادا بابەتی داواکاریی گواستنەوەی زیندانیانی بادینانیان راگرتووە.

بەشدار حەسەن ئەوەشی خستەڕوو، “بارودۆخەکە هێور بۆتەوە، بۆ لەمەودواش زیندانیانی بادینان بۆیان دەبێت لەهەر ئاستێکی خوێندن درێژە بە خوێندنیان بدەن و وەک هەر زیندانییەکی دیكەی چاکسازیی گەوران مافەکانیان پارێزراو دەبێت” ئەوەشی وت، لە هەر خولێكیش كە بۆ زیندانیان بكرێتەوە، لەمەودوا سزادراوانی بادینان بێبەش ناكرێن.

دەربارەی چالاكوانانی سزادراوی شیلادزێ-ش، سەرۆكی تیمی پارێزەران وتی، “لە 9 تا 15ی مانگی داهاتوو ئازاد دەکرێن، چونکە ماوەی زیندانیان تەواو دەبێت”.

سەبارەت بە كەیسی شیروان شێروانی، لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا بەشدار حەسەن بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ماوەی 12 رۆژ شیروان شێروانی چارەنووسی نادیار بوو، بەڵام دواتر بۆمان دەرکەوت براوەتە زیندانی تاکەکەسی، ئەمڕۆش توانرا بگەڕێندرێتەوە لای هاوڕێکانی”.

وتیشی، “تۆمەتی ئەوە بۆ شیروان دروستکراوە گوایە مۆبایلی کەسێکی دیکەی بەکارهێناوە، بەڵام ئەوە هیچ راست نییە و تەنها بیانوویەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ: سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیە دەستگیرکران

سێ تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکران. لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر کوشتنی گەنجەکەی تەکیەی…
Total
0
Share