وەزیری دارایی هەرێم: لە پێناو بەدەستهێنانی بەشە بودجەی حکومەتی هەرێم دەچینە بەغدا

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە پێناو بەدەستهێنانی بەشە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچینە بەغدا.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم لە میانەی پێشوازیکردن لە شاندێکی کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە هەولێر رایگەیاند، ” ئێمە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی حکومەتی نوێی عێراق دەبین، بەو هیوایەین لە چێوەی دەستوور و یاسادا بتوانین مافە رەواکانی گەلی کورد بەدەست بهێنین”.

وتیشی، ” ئێمە لە پێناو بەدەستهێنانی بەشە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  لە چەند رۆژی داهاتوودا دەچینە بەغداد، هیوادارین سەرەتایەکی باش هەبێت بۆ لێکتێگەیشتنی دانوستانەکان بۆ ئەوەی مافەکانی گەلی کورد بە پارێزراوی بەدیبێت”.

باسی لەوەش کرد،” ئامانجمان گفتوگۆکردنە لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2023 وە، دەبێت بەپێی دەستوور دۆسیەی نەوت و غاز چارەسەربکرێت”.

بابەتی پێشتر

بۆ فرۆشتن.. یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید هیچ هیوای نەماوە

بابەتی دواتر

کەسوکاری کۆچبەرە کوردەکەی ناو یەختەکەی یۆنان وردەکاریی خنکان و دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیان دەگێڕنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەرجەم ئەو بانکانەی مووچەیان تێدا دابەشدەکرێت تیمەکانمان ئامادەییان دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەرجەم بانکەکان کەمووچەی تێدا دابەش دەکرێت تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی سلێمانی  ئامادەییان دەبێت.…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت و غاز دابەزی

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەمشەوەوە نرخی نەوتی سپی، غاز و گازوەیل لە بەنزینخانەكاندا هەرزانكران و یەك لیتر…
Total
0
Share