ژنێك دەستگیركرا لەگەڵ ئەویندارەكەیدا ئۆتۆمبێلەكانی خێزانەكەی سووتاندووە

بە هاوكاریی “ئەویندارەكەی”، ژنێكی عێراقی ئۆتۆمبێلەكانی خێزانەكەیانی سووتاندووە و دادگاییكرا.

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای تاوانەكانی واست لە باشووری عێراق، ژنێكی دادگاییكرد كە بە هاوكاریی پیاوێك كە پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵیدا هەبووە، دوو ئۆتۆمبێلی ئەندامانی خێزانەكەی سووتاندووە.

لە راگەیەندراوێكدا دادگای تاوانەكانی واست ئاشكرایكردووە، ئەو ژنە ئۆتۆمبێلی باوكی و براكەی سووتاندووە و دەركەوتووە بە هاوكاریی “ئەویندارەكەی” ئەو كارەی كردووە، بەبێ ئەوەی هۆكار و پاڵنەری “تاوانەكە” بخاتەڕوو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی واست دوایین بڕیاری لەبارەی ژنەكەوە داوە و سزای دوو ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد

سەرچاوەیەک رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت واژووی لەسەر روونکردنەوەی ئەنجومەنەکە کرد لەبارەی دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمەوە. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share