15 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێم

بانكی ناوەندیی عێراق، بڕیاری دا قەرزێك تا بڕی 15 ملیۆن دینار بدرێت بە تووشبووانی شێرپەنجە و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

لەبارەی چۆنێتیی پێدانی قەرزەكە و ئەو لایەنانەی قەرزەكە دەدەن، د. نەرمین مەعروف ئەندامی فراكسیۆنی ی. ن. ك لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، قەرزەكە تەندروستییە و لە لایەن بانكەكانەوە دەدرێت بە تووشبووانی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

وتیشی، بڕی ئەو قەرزە دەگاتە 15 ملیۆن دینار و لە ماوەی پێنج ساڵدا دەدرێتەوە، رێژەی سوودی سەر قەرزەكە 2.9%ـە و ئەو نەخۆشانەی کە خوازیاری وەرگرتنین و مەرجەکان دەیانگرێتەوە دەتوانن قەرزەكە وەربگرن.

د. نەرمین مەعروف دەڵێت، “پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق، بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی راسپاردبوو بە پێدانی ئەو قەرزە، بۆ سوودمەندبوونی تووشبووانی هەرێمی كوردستانیش داوام لە بانکی ناوەندی کرد ئەو بانکانەی لە هەرێم کاردەکەن، رایانبسپێرێت بە پێدانی قەرزەكە و دوێنێ بانکی ناوەندی رەزامەندیی دەربڕی قەرزی تەندروستی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە و قەرزەكە لە رێگەی ئەو بانكانەوە دەبێت كە لە هەرێم کاردەکەن”.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

دوای تویتەر فەیسبووکیش هەزار کارمەندی دەردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێزمەباران و بەفر دەبارێت

شەپۆلێکى بارانبارین روو لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی كوردستان دەكات و لە هەندێك ناوچە بەفر دەبارێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share