(ڤیدیۆ) هالاند لە کاتی زیادکراودا سیتی گەڕاندەوە لووتکە

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر فولهام ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (15)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی فولهامی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات، سەرەڕای ئەوەی جواو کانسێلۆ لە خولەکی 26وە بە کارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە و سیتی تا دوا سات بە (10) یاریزانەوە یاریکرد.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 17، 95 لەلایەن جولیان ئالڤارێز و ئێرلینگ هالاند (پەناڵتی) تۆمارکران، گۆڵەکەی فولهام لە خولەکی 28 بە لێدانی سزا لەلایەن ئەندریاس پێرێراوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 32 و بە شێوەیەکی کاتی گەڕایەوە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا، یانەی فولهام بە 19 خاڵەوە چووە پلەی هەشتەم.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند براوەی هەفتەی (13) بوون

بابەتی دواتر

 102 كۆچبەر لە عێراق دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share