شەپۆلێكی باران روو لە شارەكانی هەرێم دەكات

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لە رۆژی دووشەممەوە شەپۆلێكی باران شارەكانی هەرێم دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما دادەبەزن.

دەستەی كەشناسیی عێراق پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، رۆژی دووشەممە كەشوهەوا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق لە شەودا ئەگەری بارانبارینی چڕ هەیە.

شەپۆلی بارانبارینەكە بۆ رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و، پلەكانی گەرماش دادەبەزن، وەك ئەوەی كەشناسی ئاماژەی پێداوە.

رۆژی چوارشەممە ئاسمانی شارەكان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕووماڵێكى “ئێستا” كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كات

دواى گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه‌، كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كرێت. ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌یان…
Total
0
Share