راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە بە بەراورد لەگەل تۆمارەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور پلەكانی گەرماش نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :-

هەولێر / 25 پلەی سیلیزی

سلێمانی / 22 پلەی سیلیزی

دهۆك / 24 پلەی سیلیزی

كەركوك / 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە / 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ / 25 پلەی سیلیزی

سۆران / 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان / 30 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی كەلار: بەر لە گەیشتنی تیمەكانمان هاوڵاتییان ئاگرێكیان كۆنترۆڵكرد

بنكەی بەرگریی شارستانیی كەلار بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاگاداركراینەوە كە بەنزینخانەی كەیوان لە گەڕەكی بەردەسوور ئاگریگرتووە و خۆشبەختانە هیچ…
Total
0
Share