وەزارەتی تەندروستی کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوەی لە خوێندنگەکاندا قەدەغە کرد

لەسەر بڕیاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، وەزارەتی پەروەردە لیستێک لە خواردن و خواردنەوەی لە خوێندنگەکاندا قەدەغەکرد و لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەشی دیاریکرد کە رێگەپێدراون بە خوێندکاران بفرۆشرێن.

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە پشتبەستووە بە نوسراوێکی دیکەی وەزارەتی تەندروستی و ئاڕاستەی سەرجەم پەروەردە گشتییەکانی کردووە، لیستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دیاریکردووە کە لە خوێندنگەکاندا قەدەغە کراون و لەگەڵ ئەو خواردن و خواردنەوانەشی کە رێگە بە فرۆشتنیان دراوە.

وەک لە نوسراوەکەدا هاتووە، “لەفەی گۆشت، قیمە، جگەر، پەتاتە و هەر جۆرە لەفەیەکی دیکەی سوورەوەکراو و ئەو جبسانەی دەست رەنگدەکەن و هەموو خواردنەوە گازی و وزە بەخشەکان و ئیندۆمی و بنێشت و مۆتا و چلورە لەگەڵ سماق و لیمەندۆزی قەدەغەن.

هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، “میوەکان وەک (مۆز، پرتەقاڵ، سێو) و میوە وشککراوەکان، شەربەتی سروشتی و شیر و بەرهەمە لەقوتوکراوەکانی  و برنج و شلە و مریشک و پەتاتەی کوڵاو و لەفەی فەلافل بە مەرجێک رۆنەکەی یەک جار بەکاربهێندرێت رێگەپێدراون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی: بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكاندا هاوڵاتییان لە مامەڵەكردنی زێڕدا زەرەرمەند دەبن بەو پێیەی…
Total
0
Share