پزیشكێكی كورد دەبێتە ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی

گۆران عەبدوڵڵا كە پزیشكێكی كوردە و دانیشتووی بەریتانیایە بە ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵبژێردراوە لە ئێستادا لە وڵاتی كۆڵۆمبیا بە ئامادەبوونی هەزار و 500 ئەندام سەرقاڵی داڕشتنی سیستمێكی نوێی تەندروستيی جیهانین.

د. گۆران عەبدوڵڵا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “بەختەوەرم كە وەكو ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی ڕێكخراوی سیستمی تەندروستی جیهانی هەڵبژێردرام”.

ئەو پزیشكە ڕاشیگەیاندووە، “ڕێكخراوەكە نزیكەی 15 هەزار ئەندامی هەیە، لە ئێستاشدا لە شاری بۆ گۆتای پایتەختی كۆڵۆمبیا كۆبووەتەوە، هەزار و 500 ئەندام و بەشداربوو سەرقاڵی گفتوگۆ و پلانێكین بۆ سیستمە تەندروستییەكان لە جیهاندا”.

ئاشكرایكرد، “ئەم دەستكەوتە بەرپرسیارێتیی گەورەتر دەخاتە سەر شانمان بۆئەوەی توندتر و تۆكمەتر داكۆكیكار بین لە مافە تەندروستییەكانی خەڵكی كوردستان، هەروەها هاندەریشە بۆ هەوڵدانێكی زیاتر بۆ هێنانەكایەی سیستمێكی تەندروستیی دادپەروەر كە بەپێی پێداویستیی خزمەتكاری هەموو تاكێك بێت بەبێ جیاوازیی لەسەر بنەمای ئابوری، سیاسی و جەندەری….هتد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت، هەر بەنزینخانەیەکیش پەیڕەوی…
زیاتر ببینە

نوێنەری خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە فرۆشتنی زەوییە بازرگانییەكاندا بەشداردەبن

دوای ئەوەی بڕیاردرا زەوییە بازرگانییەكانی هەشتی حەسارۆك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە بفرۆشرێنەوە، وەزیری شارەوانی داوایكرد نوێنەری خاوەن…
Total
0
Share