چیا قاسم پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ھەڵەبجەی وەرگرت و دەستبەكاربوو.
چیا قاسم بەڕێوەبەری نوێی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە خاونی چەندین بڕوانامەیە، بکالۆریۆسی لە ئەندازیاری هەیە لەگەڵ بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بواری بەڕێوەبردن و بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە بواری بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی.
چیا ماوەی 15 ساڵ لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەڵەبجە كاریكردووە و پێنج ساڵیش لێپرسراوی پڕۆژەكان و پڕۆژە ھونەرییەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەڵەبجە بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕێورەسمێكدا لە هۆڵی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، چیا قاسم وەك بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە دەستبەكاربوو.