ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و لایپزیک به پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌می کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م بلیتی قۆناغی 16یان بڕی.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی سێڵتیکی سکۆتله‌ندی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “لۆس بلانکۆس” له خوله‌که‌کانی شه‌ش، 21، 51، 61، 71 له‌لایه‌ن لوکا مۆدریچ (په‌نالتی)، ڕۆدریگۆ (په‌ناڵتی)، مارکۆ ئاسینیسیۆ، ڤینیسیۆز جونیۆر، فیدریکۆ ڤاڵڤێردییه‌وه تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی سێڵتیک له خوله‌کی 84 له‌لایه‌ن جۆتا-وه تۆمارکرا.
له هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، یانه‌ی شاختار دۆنێتسکی ئۆکرانی له یاریگای “سوپای پۆڵه‌ندا” به‌رامبه‌ر لایپزیگی ئه‌ڵمانی یاریکرد، یارییه‌که به بردنه‌وه‌ی یانه ئه‌ڵمانییه‌که (0-4) کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی لایپزیگ له خوله‌که‌کانی 10، 50، 63، 68 له‌لایه‌ن کریستۆفه‌ر نکونکو، ئه‌ندرێ سیلڤا، دۆمینیک سۆپۆزلای، دانی ئۆلمۆوه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و لایپزیگ به پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌می گرووپی چواره‌م گه‌یشتنه قۆناغی (16)، هه‌رچی یانه‌ی شاختار دۆنێتسکی ئۆکرانییه به پله‌ی سێیه‌م بۆ خولی ئه‌وروپی دابه‌زی.