فڕۆكەیەكی ئیسرائیلی بەناچاری لە ئێران دەنیشێتەوە

فڕۆكەیەكی مەدەنی كە سەربازێكی ئیسرائیلی دەگواستەوە، بەناچاری لە ئێران نیشتەوە، هۆكارەكەش كێشەیەكی تەندروستی بووە كە بەسەر یەكێك لە سەرنشیناندا هاتووە.

ئەفیغای ئەدرعی، وتەبێژ بەناوی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد، ئەو دۆخە ناكاوە تەندروستییە، بووەتە هۆی گۆڕینی رێڕەوی گەشتەكە كە فڕۆكەیەكی مەدەنی سەر بە كۆمپانیایەكی بیانی ئەنجامیدەدا.

سەربازە ئیسرائیلییەكە بەنیازی گەڕانەوە بووە لە سەردانێكی خێزانی، وەك ئەوەی سەرچاوەكە ئاماژەی پێدا.

فڕۆكەكە و سەرنشینەكانی چەند كاتژمێرێك لە فڕۆكەخانەكەی ئێران ماوەتەوە، بەر لەوەی جارێكی دیكە دەست بە گەشتەكەی بكاتەوە بە ئاراستەی خۆی، بێ ئەوەی هیچ رووداوێك رووبدات.

سەرچاوە سەربازییەكان ئاشكرایانكرد، سەربازەكە لە یەكێك لە فەرماندەییە هەرێمایەتیەكان لە پێگەیەكی نا هەستیاردا كاردەكات.

بابەتی پێشتر

كاتی دەستپێكردنی خوێندن بۆ قۆناغی یەكەم لە زانكۆی سلێمانی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی لەگەڵ بەرپرسانی سلێمانیدا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
0
Share